ده‌رهێنه‌رێکی کورد، ژیانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به ناوی "پێشمه‌رگه" ده‌کاته فیلم
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ده‌رهێنه‌ری میسری به‌ڕه‌گه‌ز کورد، "عه‌لی به‌درخان"، ژیانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له ڕێبه‌رانی پایه‌به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کاته فیلمێکی سینه‌مایی له ژێر ناوی "پێشمه‌رگه".
زانرا که ده‌رهێنه‌ری میسری به‌ڕه‌گه‌ز کورد "عه‌لی به‌درخان"، به نیازه له ڕووی سێناریۆیی "سکۆتیش مارک به‌یبڵ"ی به‌ریتانی و ڕۆڵگێڕانی ئه‌کته‌ری ناودار "عومه‌ر شه‌ریف"، ژیانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و خه‌باتی ناوبراو بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد له ساڵه‌کانی 1943 تا 1947 بکاته فیلمێکی سینه‌مایی مه‌زن به ناوی "پێشمه‌رگه".
له ڕێگه‌ی ئه‌م فیلمه‌وه به‌شێکی به‌رچاو له مێژووی کورد ده‌چێتره سه‌ر په‌رده‌ی سپی و له جیهان نمایش ده‌کرێت و ده‌گوترێێ ئێستا بۆ ده‌سپێکردنی ئه‌م فیلمه، جاوه‌ڕوانی جواب له "عومه‌ر شه‌ریف" ئه‌کته‌ری ناودار ده‌کرێ و "عه‌لی به‌درخان" ده‌لێ که سێناریۆنووسه به‌ریتانیه‌که‌ش ناوچه‌که به باشی ده‌ناسێ و به هۆی ئه‌وه‌ی که خۆی یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی ڕووداوه‌کان نیه، بێ لایه‌نتر ده‌توانێ سێناریۆکه بنووسێ

