تبليغاتX
فریاد شکسته - بارزانی: دژی هێرشی هه‌ر وڵاتێك بۆ سه‌رمان، ئێمه‌ به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین
کوردستانی - بارزانی: دژی هێرشی هه‌ر وڵاتێك بۆ سه‌رمان، ئێمه‌ به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین
Peyamner PNA – مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان كه‌ ئێستا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی سۆسیالستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی (سویسرا)یه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" دژ به‌ هێرشكردنی هه‌ر وڵاتێك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین، هیوادارین توركیا ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ نه‌زانێت، چونكه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئێمه‌ كاره‌سات ته‌واوی ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌".    
به‌پێی هه‌واڵی (ئاژانسی رۆیته‌رز) مه‌سعود بارزانی دوێنێ (هه‌ینی) له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئێزگه‌ (دیوچه‌ فیله‌) سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یداوه‌، ئه‌نقه‌را هیچ مه‌ترسی له‌ كیانێكی كوردی سه‌ربه‌خۆی ناو عێراقدا نیه‌، گوتیشی:"داوا له‌ توركیا ده‌كه‌ین، كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دیالۆگ كردن و ئێمه‌ش ئاماده‌ین كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
+ نوشته شده توسط بابک طناز در یکشنبه دهم تیر 1386 و ساعت 11:21 |
>>
>