| 27-Sep-07 [19:19] | کوردستانی - وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: هه‌ر رێكه‌وتنێكی عێراقی ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان ئیمزا بكرێت |
PNA – سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه دوو لایه‌نیه‌كه‌ی نێوان توركیا و عێراق له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، وته‌بێژ به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (جه‌مال عه‌بدوڵا) رایگه‌یاند، هه‌ر رێككه‌وتنێك به ره‌زامه‌ندی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی (په‌رله‌مان) و (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار)و (سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت) نه‌بێت، نابێت ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، جگه له‌مه‌ش هه‌ر رێككه‌وتنێكی عێراقی ئێمه به‌شداری گفتوگۆكانی نه‌بین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه نابین. | |
+ نوشته شده توسط بابک طناز در پنجشنبه پنجم مهر 1386 و ساعت
20:37 |

